بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەرپرسانی کۆنگرەی نەتەوەیی شەهیدانی عەشایر کە 22 ی جۆزەردانی 1401 بەڕێوە چووبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە لە شارکورد بڵاو کرایەوە.
ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە شوبهاندنی عەشایر لەلایەن ئیمامەوە بە پاشەکەوتەکانی وڵات، بەڕێوە چوونی ئەو کۆنگرەیەی هەلێکی لەبار بۆ سەرەنج و ئاشنایەتی خەڵک لەگەڵ عەشایر وەسف کرد و وتیان: ئەمڕۆکە پشت بەستنی نەیارانی ئێران و ئیسلام بە شەڕی نەرمە، کەواتە هەموو چینەکان لەوانە عەشایر پێویستیان بە کاروبار و بەرهەمهێنانی فەرهەنگییە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە وەستانی عەشایر لە بەرانبەر هەوڵی بیانییەکان لە دوو سێ سەدەی ڕابردوو، وتیان: ئامانج لە ئەو هەوڵانە هاندانی عەشایر بە خەیانەت بە وڵات و هەوڵگەلێک وەکوو دابەش کردن و شەڕی ناوخۆیی بوو کە هەرگیز سەرنەکەوتن، کەواتە عەشایری ئێران لە ڕیزی بە ئەمەگترین چینەکانی ئێرانن.
ڕێبەری ئێران، لاواز کردنەویە ئیمانی دینی، لاواز کردنەوەی هیوا و گەشبینی بە داهاتووی لە فاکتەرەکانی شەڕی نەرم لە دژی گەل وەسف کرد و وتی: وانیشاندانی بنبەست، نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون و ئەوەی کە بەرپرسان ئیدارە کردنی وڵات نازانن لە ئەو کارانەیە کە نەیارانی ئێران بەدوایدان ئەو کەسانەی کە خەڵک بێ هیوا داکەن و بەرپرسان لە بەرچاوی خەڵک خراپ دەکەن، لە سوودی دوژمن کار دەکەن.
Your Comment